گه‌شت و گوزار

هەموو مرۆڤێک حەزی بەگەشت و گوزارە, هەموو مرۆڤێک حەزدەکات خۆشترین کاتەکانی لەگەڵ هاوڕێ یان خێزان یان خزمێکی بەسەر بەرێت, ئێمە لە ساستانەدا گرنگی تایبەتمان بەم بەشە داوە و دەیان هەڵبژاردەمان خستۆتە بەردەستی گەشتیارەکانمان, بە ئاسانی و بە کاتێکی کورت دەتوانی سود لە خزمەتگوزارییە نایابەکانمان وەبگریت, دڵنیابە کە باشترین جێگات هەڵبژاردووە.

تاڤگەی گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان. ناوچەیەکی گەشت و گوزاریییە 106 کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، یەکێکە لە ھاوینەھەوارە سەرنجڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست، 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە، چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە، ئەم شوێنە بە سروشته‌ شاخاوییەکەی و دارودرەختە جۆراوجۆرەکانی، بووەتە شوێنی گەشتوگوزار و، چەندین سەردانکەر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و شاره‌كانى عێراق سەردانی دەکەن.

گەشتەکانت لەگەڵ ساستانەدا دڵنیایت پێدەبەخشێ

جۆره‌کانی گه‌شت و گوزار

گەشت و گوزاری ئاینی / گەشت و گوزاری ژینگەیی / گەشت و گوزاری  کولتووری/ گەشت و گوزاری  رامیاری / گەشت و گوزاری شوێنەواری/ گەشت و گوزاری  ئاوی / گەشت و گوزاری  بازاڕکردن / گەشت و گوزاری چارەسەری/ گەشت و گوزاری  سەرکێشی.

X