ژیان نامه‌

فەیلەسوف و زانا و کەسە بەناوبانگەکان و وەرزشوانان و هونەرمەندان و بازرگانان و کەسە سەرکەوتووەکان ئەوەندە زۆرن کە ناتوانرێ بە ئاسانی میژو و ژیان نامە و بەسەرهاتەکانیان کۆبکرێتەوە, بەڵام ئێمە لە ساستانەدا خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و هەوڵ دەدەین هەموو کەسە بەناوبانگەکانی دونیا جێگە و پێگەی تایبەتیان بۆ دابنێین ، فەرموون بێ دوودڵی سودمەند بە لە خزمەتگوزارییە بێ هاوتاکانمان.

میشێل فۆکۆ

بێ دەنگی هەمووکات مانای ڕازی بوون نیە زۆر جار ئەوپەڕی نا ئومێدییە لە ئاست شعوری کەسانی بەرامبەردا .

فرێدریش ویلھڵم نیچە (بە ئنگلیزی Friedrich Wilhelm Nietzsche) فەیلەسۆفی بەناوبانگ، خەڵکی ئەڵمانیا (لە دایکبوون ١٨٤٤-کۆچی دوایی ١٩٠٠)؛ خاوەن بیر و ڕای رەخنەگر لە ئایین و فەرھەنگ.

نوسراوەکانی نیچە شێوازی تایبەتی خۆیان ھەیە و وەک نووسراوەکانی تری سەردەمی خۆی نیە. ئاھەنگی نووسراوەکان لە گوێی خوێنەر وەک شیعر وایە. ھێندێ لە قسەکانی بە خێرایی و ڕووتی وتە و بڕێکی‌تر لە کەلام‌دا. بەڵام بە گشتی سەرانسەر نووسراوەکانی، وشە بە وشە خاوەن مانای خۆیانن و زۆربڵێیی نەکردووە.

لە ساڵی ١٨٤٤ی زایینی لە پرۆس لەدایک بوو. لەبەر یەک بوونی ڕۆژی بە دونیا ھاتننی لەگەڵ ڕۆژی بە دنیا ھاتنی فرێدریش ویلھڵمی چوارەم پاشای ئەو کاتەی پرۆس، باوکی بە شانازیەوە فرێدریش ویلھڵمی ناو نا. خۆی سەبارەت بەو ڕووداوە لە کتێبێکیدا دەڵی:

ئەو یەکسان بوونە، بە قازانجم بوو لەبەر ئەوەی تەواوی دەورانی مناڵیم ڕۆژی لە دایک‌بونم ڕۆژی جەشنی گشتی بووە.

باوکی پیاوی ئایینی خاچ‌پەرستان بوو. فرێدریش مناڵی یەکەم بوو دوای ئەویش دوو مناڵی دیکەیان بوو. کاتێ ٥ساڵی بوو باوکی دەمرێ و لە خێزانێکدا پێک‌ھاتوو لە دایکی و خوشکی و داپیر و دوو پووری گەورە دەبێت. ئەو فەزا ژنانە و کاریگەری ئایین لەسەر ئەو ژنانە ڕەنگدانەوەی گرینگی ھەبوو لە بیر و ڕای نیچەدا لە ڕۆژانی داھاتووی ژیان.

لە تەنیایی‌دا کاتێ تایبەتی تەرخان ئەکرد بە خوێندنەوەی ئنجیل و لێکۆڵینەوەی. جاربەجار کۆپلیەکی وا بە ھەست بۆ دۆستانی ئەخوێندەوە کە فرمێسکی لە چاو ئەھاتە خوار. لە چوار ساڵیدا دەستی بە خوێندن و نووسین کرد و لە ١٢ ساڵیدا شیعری دائەنا.

لە ١٨٦٥دا خوێندن لە کۆلیژی خواناسی و ناسینی ئایینەکان لە بەر نەمانی بڕوای بە ئایینی خاچ پەرستی بەڕەڵا دەکات. لە کتێبێکی‌دا نووسیویەتی:

لە ڕاستیدا تەنھا یەک خاچ پەرەستی ڕاستەقینە ھەبووە ئەویش بەسەر خاچەکەوە کوژرا.

دواتر دەڕوات بۆ شاری لایپزیک و لێکۆڵینەکانی سەبارەت بە وشەناسین دەست پێ‌دەکات. ھەر لەو کاتەوە فەرھەنگ و فەلسەفەی یۆنانی دەناسێت و گیرۆدەی دەبێ. بە سۆتفە کتێبێکی شۆپنھاور دەسێنێت و دەیخوێنێتەوە و بڕواکانی شۆپنھاور ئەبنە چوارچێوەی زەینی.

لە ساڵی ١٨٦٩ و بۆ ماوەی ١٠ساڵ ئەبێتە مامۆستا لە زانکۆی بازێل لە بواری وشەناسیی کلاسیکدا و ھەروەھا مامۆستای زمانی یۆنانی لە مەکتەبێک. ھەر لەو ساڵانەدا لەگەل واگنێر مۆسیقازانی ئەڵمانی ئەبێتە دۆستی نزیک. ئەوندەی کەی بەشێک لە کتێبی لەدایک‌بوونی تراژێدیا باسی دونیای مۆسیقای واگنێری تێدایە.

بە بۆنەی نەخۆشین و ژانە سەر دوابەدوای یەک مامۆستایەتی زانکۆ بەڕەڵا کرد. لە ڕەفیقانی دوور کەوتەوە و تەنیایی ھەڵبژارد. ھاووڵاتی بوونی پرۆسی خۆی بەتاڵ کردەوە و تا کۆتایی ژیانی بێ‌وڵات مایەوە. لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا ئەم شار و ئەو شاری دەکرد و ھەر لەو ڕۆژانەشدا بوو گەورەترین بەرھەمەکانی وەدی ھێنا.

لە ١٩٠٠دا دوای کێشانی مەینەتی زۆر بەدەست نەخۆشینەوە، جەڵتەی مێشکی کرد و دڵی لە لێدان کەوت.

بیڕ و ڕاکان سەبارەت بە نیچە جیاوازن. لەبەر قسەکانی سەبارەت بە ژن ھێندێ کەس بە دژە ژنی ئەناسن. بەڵام ڕوون نیە مەبەستی ڕاستەقینەی چی بووە لەو دوور کەوتنیەی لە ژن. , بەڵام ھۆکاری زۆری دژ بوون بە ژن دەگەڕێتەوە ڤۆ ئەو شکستەی کە لەگەڵ خانمە ڕوسی لۆسالۆمی خواردی و لۆسالۆمیڕەدی دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ بیرۆکەکانی شۆپنھاوەر دژی ئافرەت ئەو شکستەی خۆی وەک ویست و غەریزە دەبینێت. و دوای ئەو قۆناغە بیرۆکەی بەرزە مرۆڤبون و ژیانکردن لە دەرەوەی ویست و خراپە و چاکە و کۆیلە بوون و لە خۆدا ژیان دێنێتەکایە، تا مردن بە تەنھا. دەمێنێتەوە

نیتچە بیرۆکەی خۆ بەڕێوە بردنی بۆ مرۆڤایەتی ھێنا , ھەمیشە دەیھەوێ خاڵە لاوازەکانی مرۆڤ لە فیکردا چەکوش لێ بدات وەک ئەوەی ھەموو دونیا بکات بە دژی خۆی وەک خۆی دەڵێ خودا مرد.

دەروون شیکاری و ب جارەسەر بە قسەکردن فرۆید دوای نیتچە گەورەی کرد و کردی بە رێگەی پاڵخستن و چارەسەر بۆ نەخۆشەکان.

بەرھەمەکان

  • سپێدە
  • چاکە و خراپە
  • ئەمەیە مرۆڤ
  • ڕەگەزناسی ئەخلاق
  • ئاوابوونی بتەکان
  • ئاوای وت زەردەشت
  • لەدایک بوونی تراژێدی…
X