چاپخانه‌ / په‌رتوکخان ه‌ / په‌راوگه‌

ئێرە ئەوبازاڕەیە کە بەبێ ماندوو بوون, بە کاتێکی کەم و بەخێرایی هەرچیت بوێ لە پێداویستییەکانی چاپ و پەرتوکخانە و پەڕاوگە دەستت دەکەوێت و نرخ و جۆرەکانیشمان سەرنجت رادەکێشێ, بە هیوای پیاسەیەکی خۆش بە نێو بابەتە هەموجۆر و هەمە رەنگەکانمان.

هەموو کاڵا و کارەکانمان بەرزترین کواڵێتین

چاپخانه‌ / په‌رتوکخانه‌ په‌ڕاوگه‌

یەکەم چاپخانە کە ھاتە عێراق لەرووی چاپگەریەوە ووڵاتی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی عەرەبی پلەیەکی پێشکەوتووی ھەیە، سەرچاوە مێژووییەکان نووسیویانە، یەکەم چاپخانە کەھاتۆتە عێراق ناوی (چاپخانەی خانەی ئاشتی) بووەو لە ساڵی (١٨٣٠) لەلایەن والی ئەوکاتی عوسمانیەکان(مەدحەت پاشا) ھێندراوەو بەڕێوەبەرەکەشی(سەعید تەریحی) بووەو لە ساڵی (١٨٦٩) بەو چاپخانەیە ڕۆژنامەی (زەورا) وەک کۆنترین و یەکەم ڕۆژنامەی عێراق چاپکراوەو دواتر ئەرکەکەی سپێردراوە بەشاعیری کوردو عەرەبی نووس (جەمیل سدقی زەھاوی)، ئەمە جگە لەبەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەکە

چاپخانە کوردییەکان

دیارە چاپخانە تا گەیشتۆتە ئەم ڕۆژە زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ خەباتی ویستووە، پێنج سەدەیە ئەم ئامێرە پڕ ھەستیارە توانیویەتی گەلانی دونیا لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، لە سادەترین ئاستی ئامێری چاپەوە تا نوێترین و گەورەترین چاپخانە ئەمڕۆ بە ھەزاران چاپخانە لە جیھاندا ھەن، مەبەستیان خزمەتکردنە بە مرۆڤایەتی، چاپخانە ڕۆڵێکی مەزن و دیاری بینیوە لە نەخشەسازی و ڕێکخەری ھەموو بەرھەمە چاپکراوەکان.

پێداویستییەکانی ئۆفیس

زیاتر ببینە

پەرتوکخانە

زیاتر ببینە

پێداویستییەکانی قوتابخانە

زیاتر ببینە

SASTANA.NET

یەکەمین چاپخانە لە شاری ھەولێر لە ساڵی (١٩٢٥) دانرا، دانانی ئەو چاپخانەیە لەلایەن دانەر و ڕووناکبیری کورد (حوسێن حوزنی موکریانی) دوای ئەوەی لە ساڵی (١٩١٥) موکریانی چاپخانەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکڕێ و دواتر پیتەکانی (پ-چ-گ-ڤ) لەسەر چاپخانەکەدا دادەنێ، تاوەکو زمانی کوردی بە ڕێنووسی تەواوە کار بکات، لەسەرەتادا لە ساڵی (١٩٢٥) چاپخانەکەی ھێنایە ڕەواندوز لەوێ گۆڤارێکی چاپ و دەرکرد بە ناوی (زاری کرمانجی) بۆ ماوەی ساڵێک، دواتر چاپخانەکەی ھێنایە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر، کە ئێستا دەکەوێتە نزیک پارێزگای ئێستای ھەولێر، ئەو شوێنە دوای ئەوەی دەکرێ بە چاپخانە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە لەو چاپخانەیە چاپ دەکرا، بوو بە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و فیکری، زۆربەی نووسەرانی گشت شارەکانی کوردستان سەردانی ئەو شوێنەیان دەکرد، تەنانەت لەبەردەم دەرگای چاپخانەکە، کتێبخانەیەک ھەبوو، لەوێوە کتێب و بڵاوکراوەکان دەبینران و بڵاو دەکرانەوە، دوای کۆچی دوایی حوسێن حوزنی موکریان لە ساڵی (١٩٤٧) کە بە نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد، دواتر لەلایەن (گیوی موکریانی) برای، سەرپەرشتی چاپخانەکەی کرد، ئێستا لە شوێنی ئەو چاپخانەیە کە نەماوە، پەیکەرێکی (گیوی موکریانی) لە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر و لە شوێنی چاپخانە کۆنەکە دانراوە.

پەیوەندی

هەولێر گەڕەکی زانکۆ نزیک ترافیک لایتی شارەوانی

X