وەرزش

تەندروستی باش و خولیا و عەشقی وەرزشەکان بە وردەکاری زۆرەوە لێرە دەبینی و گوزەرێک بە نێو دونیای وەرزشدا دەکەیت و شارەزایی لە سەر هەموو ئۆپشن و ئۆڤەرەکان وەردەگری … هەروەها ئامێرەکانی وەرزشکردن بەهەموو جۆر و قەبارەکانی بەردەستە, بۆیە لەگەڵ ئێمەدا حەز و خولیاکانت بە شێوەیەکی جوانتر و زانستیانەتر دەبینی.

وەرزش بکە ، تەندروستبە

تۆ بەهێزتری

وەرزشکردن رۆح و لاشەمان دەپاریزێ

سودەکانی وەرزشکردن

1) وەرزشکردن یارمەتیت ئەدات کۆنترۆڵی کێشی لەشت بکەیت و خۆت بەدوور بگری لە قەڵەوی، چونکە لەکاتی وەرزشکردن ووزەیەکی زیاتر 

سەرف دەبێت و چەوری زیادەی لەش دەتوێتەوە

۲) وەرزشکردن شەڕ لەگەڵ نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەکات، ئەو کەسانەی زەختیان هەیە زۆر گرنگە وەرزش بکەن چونکە دڵ بەهێز دەکا و فشاری خوێن دائەبەزێنێ، بۆ نەخۆشی شەکرە بەپێ ڕۆیشتن و ڕاکردن زۆر بەسودە چونکە کالۆری زیاتر ئەسوتێنێ و کاری ئەنسولین باشتر دەکا و شەکری خوێن کۆنترۆل دەکات، بۆ نەخۆشی بەرزی چەوری وەرزشکردن باشترین چارەسەرە چونکە چەوری زیادە لەناو دەبات و قەڵەوی کەم دەکاتەوە، بۆ ئینزیلاقی پشت و صەوەفانی ئەژنۆ مەلەکردن کاریگەرترین چارەسەرە، بۆ نەخۆشی شەقیقە یەکێک لە چارەسەرە کاریگەرەکان وەرزشکردنێکی بەردەوامە.

۳) وەرزشکردنی بەکۆمەڵ(دوو گۆڵی) میزاج و مێشک ساف دەکات چونکە ئەم وەرزشانە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی وەکو سیرۆتۆنین و ئیندۆرفین زیاددەکەن لە خوێندا، بەتێکەڵاو بون لەخەڵکی کەسەکە دووردەکەوێتەوە لە هەستی تەنیایی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

٤) بە وەرزشکردن وزە و توانا و چالاکی جەستەییت زیاتر دەبێت، ئەگەر بەیانیەک زوو لە خەو هەستی و بچی بۆ شاخەوانی کە هاتیتەوە و تاقەت و میزاجێکی زۆر باشترت دەبێت بۆ هەڵسوراندنی ئیشی ڕۆژانە.

5) ئەگەر کێشەی بێ خەوی و خەوزڕاندنت هەیە، بە وەرزشکردنێکی ڕێکوپێک دەمەوئێواران خەوێکی قووڵ و خۆشت لێ دەکەوێ هەر کە چویتە سەرجێگاکەت.

6) وەرزشکردن ژیانی سێکسیت باشتر دەکا و لاوازی سێکسی ناهێڵێ و توانا و ووزەت زیاتر دەکات لەپێناو ژیانێکی تەندروست.

7)وەرزشکردن یارمەتیت ئەدات واز لە جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە بێنی و دوورکەویتەوە لەو خوە خراپانە و گەنجێتیت بۆ دەگەڕێتەوە.

وەرزشکردنێکی ڕێکوپێک پێویستە ٤ ڕۆژ لە هەفتەیەک کەمتر نەبێ و هەموو ڕۆژێک سەعاتێک وەرزشێکی ناوەندـ سەخت بێت،بەشێوازێک کە وەرزشکارەکە هیلاک بێت و لێدانی دڵی خێرابێت بۆ ئەوەی چەوری زیادە بتوێنێتەوە و سوود لە وەرزشەکە ببینێت، وەکو دووگۆڵی، ڕاکردن،پایسکیل سواری، مەلەوانی ، ریازەی ئاسن و شاخەوانی.

 

ئاشنای نهێنییەکانی وەرزش بە

وانە وەرزشییەکان

راهێنەری تایبەت

بونیاد نانی لەش

جیمناستیک

لەشی پوختە

رێکی لەش

بەدەن پاریزی

Fight & Burn

پاسکیل سواری لە ژورەوە

پیڵاتیس

یۆگا

لێککشان

راهێنانی وزە

هێز و وزە و تەندروستی باش لەوەرزشکردنی بەردەوامە

ساستانەی وەرزشی لاشەمان دەپارێزێ

X