فرۆشگا

فرۆشگاکانی ئۆنلاین ئەمرۆکە لە دونیای پێشکەوتندا زۆر باون و خەڵکێکی زۆر لەسەر رووی زەمین بە کاریان دەهێنێ, بۆ ئەوەی کاتی زۆرت بە فیڕۆ نەڕوات و بە ئاسانترین رێگا هەر شتێک لەهەربەشێکی فرۆشگاکاندا دەستت بکەوێت, ئەوا لە رێگای ئۆفەرە سپێشەڵەکانی ساستانەوە دەتوانی ببیتە خاوەنی و بە پێی خواستی خۆت پێداویستییەکان بکڕیت ، فەرمون گەشتێکی تێر و تەسەل بەناو فرۆشگاکانماندا بکە … بە خێربێن.

فرۆشگای تایبەت بە کارەکەت بکەرەوە

بۆ چونە نێو جیهانی بازرگانی ئینتەرنێت ،خێرا لە ساستانەدا فرۆشگایەک بکەرەوە،

بە کردنەوەی فرۆشگایەک دەتوانیت بگەیت بە بەکارهێنەری زۆر زیاتر، بەردەوام قازانجی زیاتر بە دەست بهێنە ، دەتوانیت فرۆشگاکەت بە دڵی خۆت و بە پێی خواستی کارەکەت ناوبنێیت و ستایلەکەی بە شێوەیەکی ئاسان  دروست بکەیت. بە هۆیەوە کاڵاکانت بازاڕیان بۆ پەیدا دەبێت و ملیۆنەها خەڵک دەیان بینێ ، بەم شێوەیە ناوبانگی زۆر پەیدا دەکەی.

هاوبەشی بەڕێز بەکردنەوەی فرۆشگایەک ، هیچ شتێک زەرەر ناکەیت ، تەنها قازانج دەکەی

بۆ هەر رونکردنەوە و پرسیار و شێوازی کردنەوەی فرۆشگای تایبەت بە کارەکەت تکایە بی دوو دڵی نامە بنێرە.

ببە بەو کەسەی کە چاوەڕێت نەدەکرد

ئەو کەسەی لەتۆ بەهێزتر و عاقڵترە هەر خۆتی

چۆن دەست بکەیت بە کاری بازاڕی ئۆنلاین

ئەتوانین بڵێین لە ساڵی 2015 وە 

بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە وەکو ئەوەی لە هەر ٣ پۆستێکی فەیسبووکدا پۆستێکی کاڵایە بۆ فرۆشتن، باس لە فرۆشتنەکانی وەک دەستی ٢ ناکەین بەڵکو بازاڕێک لە پەیجێکی تاکە کەسیدا.
با واز لە ئامارەکان بێنین، دەست کردن بە کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین هیچ کاتێک وەکو ئێستا ئاسان نەبووە و ناشبێت، بەڵام چۆن بتوانیت بازاڕێک دروست کەیت کە کارتێکەرێکی بەهێز بێت بۆ بینەر و کڕیارەکانت؟هەبوونی پەیجەکە لەگەڵ ناوێک تا ڕادەیەک جێی باس نییە بەڵام ستراتیجیە گرنگەکانی لە چەند خاڵێکدا بە کورتی و پوختی باسی لێ دەکەین، 

                                                   (لۆگۆی تایبەت بە پەیجەکەت)

 

ئەم کارە کە دەستی پێ دەکەیت، ئەتوانیت بە بسنزێکی بچووک بانگی بکەیت، لۆگۆ تەنها وێنەیەک نییە کارەکەت جوانتر بکات، بەڵکو ناسنامەیەکە بۆ کارەکەت و هەتا کوالیتی بەرزتر و مانای جوانتر ببەخشێت ، کارەکەشت زیاتر جێی سەرنج دەبێت.
ئەم لۆگۆیەت تەنها بۆ سەر وێنەی پڕۆفایلەکەت یاخود کەڤەرەکەت پێویست نییە، بەڵکو وێنە یاخود ڤیدیۆی هەر

کاڵایەک بڵاو بکەیتەوە پێویستە لۆگۆکەتی پێوە بێت لەبەر چەند هۆکارێک:
               -خەڵکی بە وێنەکەیا بزانن ئەم کارە تایبەتە بە تۆ
-گەر وێنەکەت دزەشی پێ بکرێت لۆگۆکەت هەر تایبەتە بەتۆ
                         -کارەکەت زیاتر پڕۆفێشناڵ دەر دەکەوێت

                                                               (کاڵاکانت)


لە هەموو بەشێکی دیکە گرنگتر، کاڵاکانتە، لە کاتی گەڕان بەدوای کاڵاکەتدا پێویستە ڕەچاوی هەموو حاڵەتێکی

باش و خراپی ناوچەکەت بکەیت ، ئایا چی پێویست دەبێت لەم سات و وەختەدا بفرۆشرێت، وە قەت کاڵایەک مەفرۆشە کە خۆت نەتەوێت بیکریت.
لە کاتی دەست پێکی پەیجەکەت بە لایەنی کەمەوە پێویستە پێنج کاڵای ئامادەت هەبێت بە نرخی گونجاو ، بیریشت نەچێت کوالیتی بەرزی وێنە و ڤیدیۆی کاڵاکەت تا زۆرتر بێت باشترە، خەڵکی پێویستە بزانن بە تەواوی و بە ڕونی ئەو شتەی ئەیبینن چییە و چۆنە.

 

گرنگی نوسینی سەر پۆستەکانت

لەوانەیە ئەم خاڵەیان بەلاتەوە گرنگیەکی وای نەبێت, هەموومان دەزانین نوسینی زانیاری تەواوەتی کاڵاکە شتێکی سەرەکیە, بەڵام بەتەنها ئەوە نا ..
جگە لە زانیاری لەسەر بەکار هێنانی کاڵاکە, پێویستە لە ڕێی نوسینەکەتەوە وا لە بینەرەکە بکەیت کە بیەوێت ئەم کاڵایە بکڕێت , بە دڵنیاییەوە هیچ کاڵایەک نییە کاریگەری خۆی نەبێت و ئیسفادەی نەبێت, بەڵام تۆ دەبێت ئاماژە بەوەش بدەیت ئەم کاڵایە بۆ چ شتێک پێویستە , کار ئاسانی چی بۆ کڕیارەکە دەکات, لە چ ڕوویەکەوە کڕیار پەشیمان نابێتەوە کە کڕی, وردەکاریەکان هەموو شتێکن.

 

X