دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە: ئێمە تیمێکی پرۆفیشناڵ و شارەزا و بە ئەزموونین لە بوارەکانی ئای تی و کۆمپیوتەر و شۆپی ئۆنلاین و پلاتفۆڕم و ماڵپەڕ و دیزاین و بازرگانی، کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین بۆتە تایبەتمەندی ئێمە و هەمیشە هەوڵی پێشخستنی دەدەین، تیمەکانمان بەردەوام بە وردبینی و دڵنیایی کارەکان بەو پەڕی دڵسۆزی ئەنجام دەدەن.

21 ساڵ ئەزموون لە بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هاندەرێکی باشی سەرکەوتنەکانمان بوو، شانازی بەو هەموو ساڵ و کارە ناوازانەی خۆمان دەکەین، سات بەساتیش پێشدەکەوین و هونەر و تەکنەلۆژیا و عەقڵی گەنجانەتر و نوێتر دەهێنینە نێو هەموو کارەکانمان، لە وە دڵنیاین بە پشتگیری و هاندان گەنجەکانی خۆمان پێشدەکەون و هیچیان کەمتر نییە لە گەنج و لاوانی وڵاتانی تر.

ئەوەتا لە پاڵ شارەزایانی بیانی گەنجانی کوردیش لە نێو تیمە کاراکانمان بەو پەڕی دڵسۆزی و لەخۆبوردویی کار دەکەن و بە جۆرێک کە لە ماوەیەکی کورتدا زۆر بە باشی فێربوون و هەوڵی پێشخستنی کارەکان و پرۆژە گەورەکەی (ساستانە)یان داوە.  

لە ساڵی 1999 بەشێوازیکی سەرەتایی و ئەکادیمی دەستمان پێکرد, بە سێ کەس دەستمان بەو پڕۆژە مەزنە کرد، هەندێک جاریش سەرکێشی شانسی سەرکەوتنت زێدەتر دەکات و مۆڕاڵت پێ دەبەخشێ، ئێمە ئامانجە گەورەکەمان لەبەر چاو بوو، هەموو کات و ساتێک وەک ناوی خۆمان دووبارەمان دەکردەوە تا وای لێهات سەرکەوتنمان مسۆگەر کرد،

 بڕوامان بەخۆمان هەبوو کە سەردەکەوین, کڕیار و هاوبەشەکانیشمان متمانەیان پێکردین بۆیە لە ماوەی تەنها سێ ساڵدا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێنا.

      

گەیشتینە ئەو ئاستەی کە ببینە شۆپێکی ئۆنلاین و هەموو کاڵایەک بکڕین و بفرۆشین و هەراج بکەین، ئەمازۆن و ئیبەی و چەندین پلاتفۆڕمی دیکە وەکوو ئێمە کار دەکەن بەڵام ئێمە تایبەتمەندی لۆکاڵی و جیهانیمان بەکارەکانمان داوە، ئێمە گرنگی زۆرمان بەکاڵاکان و هاوبەشەکانمان لە کورد و عەرەب و سریان و تورکمان و هەموو نەتەوە و ئاین و چین توژێک داوە، لە فراوانترین گۆڕەپانی بازرگانی کار دەکەین، پاڵپشت و پشتگیری هەموو کەسێکیش دەکەین کە بیرۆکەی بازرگانی هەبێت.

هەمووکەسێک دەتوانێت ئەکاونتێک لەنێو (ساستانە)دا بکاتەوە و کڕینی و فرۆشتن و هەراجی هەموو کاڵاکانی بکات, بەبێ ئەوەی هیچ قازانجێک بکەین, تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو بەشداربوێک ببێتە بازرگانێک و بەدڵی خۆی بازرگانی خۆی بکات و بەردەوامیش قازانج بکات.

ئەوە (ساستانە)یە دەیەوێت هەموو کەسێک ببێتە خاوەن بازاڕێکی گەورە ، بەبێ ئەوەی هیچ باج و تێچوێک بدات.

 ۆرکشۆپ و وانە فێرکارییەکانمان وات لێدەکەن بیر لە داهاتووی خۆت و خێزانەکەت بکەیتەوە،

 هاوبەشی بەڕێز کڕیاری ئازیز و میوانی خۆشەویست  بڕوامان وایە کە دەتوانیت گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی دارایی و بازرگانی خۆت ئەنجام بدەیت، دەوڵەمەند بیت و ببیتە خاوەن سەرمایەکی زۆر.

لە (ساستانە)دا گرنگ نییە تۆ چ زمانێک دەزانی، گرنگ نییە کە زمانەکانی ئینگلیزی و فرەنسی و هیدنی و چاینی و ئیسپانی و یۆنانی و عەرەبی نازانی، تیمە شارەزاکانمان بە هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و خەرجی و تێچووێکی زیاتر ئەم کێشەیان بۆ چارەسەر کردوون،  ئەوەتا هەر لەگەڵ کردنەوەی روکەشی ماڵپەڕی (ساستانە)دا دەتوانیت هەرزمانێک کە دەیزانی هەڵی بژێریت و کارەکانت پێی رایی بکەیت، هەموو زمانەکانی دونیا بە یەک کلیک لەخزمەت هاوبەشەکانمان دەبێت .

لە ساڵی 2004 تا 2010 کاریگەری ئەرێنیمان لەسەر پێشخستنی سۆشیال مێدیا و گووگڵ و تۆڕی ئینتەرنێت دروستکرد،

لەساڵی 2010 تا 2020 گروپەکانمان بە گڕو تینێکی تازەو و بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم کارەکانیان تەواو پێشخست و لەگەڵ هەموو دونیادا پەیوەندییان دروستکرد و کارەکانمان ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد، بۆیە هەستمان بە بەرپرسیاریەتی زیاتر کرد و بڕیارمان دا ئەم تاقیکردنەوە گرنگ و جیهانییە بگوازینەوە ناو وڵات و سودی گەورەی ماددی و بازرگانی بە هاوڵاتیانی خۆشمان بگەیەنین.

ئیستاکە هەر بەشداربووێکی (ساستانە) دەتوانێ بە سانایی کارە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئێمەدا دەست پێ بکات، دوای ماوەیەکی کورت زۆر بە باشی کاری لەسەر بکات و قازانجی گەورە بە دەست بێنێ.

هیچ کاتێک زەرەر ناکەی

لەگەڵ ساستانەدا بەردەوام قازانج دەکەی

تیمە سەرکەوتووەکانمان تا گەیشتن بەلوتکە رێنمایتیان دەکەن و لەگەڵتان دەبن 

کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین بۆتە تایبەتمەندی ئێمە

ئێمە تیمێکی پرۆفیشناڵ و شارەزا و بە ئەزموونین لە بوارەکانی ئایتی و کۆمپیوتەر

لەم لینکەی خوارەوە زیاتر شارەزای کار و ئەفراندنەکانی ئێمە بە 

بۆ ئەوەی ژیانت باشتر بێت، فۆکس لەسەر شتە باشەکان بکە.

زۆر سەرقاڵی کارکردنم لەسەر ئەوەی باشتربم لە دوێنێ.
نزا دەکەین ئەوانەی ڕقیان لێمان دەبێتەوە ژیانێکی درێژ بژین ، بۆ ئەوەی بەرز بوونەوە و سەرکەوتنەکانمان ببینین.

بۆ ئەوەی ببیت بەژمارە یەک، پێویستە جیاواز بیت.

ئەو ئەنجامەی خەونی پێوە دەبینی ، پێویستی بەکار کردنی ڕاستەقینە هەیە.

مرۆڤی سەرکەوتوو هەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە خەڵکی تر خەریکی چین

X