تەندروستی

هەموو کەسێک لە هەموو تەمەنێک پێویستی بە رێنمایی تەندروستی و سەردانی پزیشک و کڕینی دەرمان و کەل وپەلە تەندروستییەکان هەیە, بێگومان ساستانە باشترین شوێنە کە متمانەی پێ بکەیت, هیوادارین هەرگیز نەخۆش نەکەون.

خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن

 

 

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا پەتای سکچوون و رشانەوە بڵاو دەبێتەوە , بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارە بکرێت : –


– پاكردنەوەی تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی لانی كەم شەش مانگ جارێك .
– تەنكی ئاو بەردەوام سەری داپۆشرابێت.
– شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
– بەكارنەهێنانی خواردنی سەر عارەبانە و دەستگێڕەكان بۆ خۆپاراستن.
– دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاكڕاگرتنی.
– بەكارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی زێراب و پیس ئاو دەدەرێن.
– شوشتنی دەستەكان بە باشی پێش ئامادەكردنی خواردن و دوای چوونە WC و پێش خواردن.
– بەكارهێنانی تەنیا سەهۆڵی بەفرگری ماڵەوە بۆ ساردكردنەوەی ئاوی خواردنەوە.
– بەكارنەهێنانی سەهۆڵی سەرشەقام كەپێدەچێت بەئاوی پاكژ دروست نەكرابێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا: خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر و نیشانه‌كانی

ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتییە لە نەخۆشی کۆ ئەندامی هەناسە، و وەک پەتاێیکی گەشتگیر دیارکیرا لەلایان ڕێکخراوی تەندروسستی جیهانی. کاریگەری بەسەر خەڵک جیاوازە، هەنێک کەس بە سووکی دەیگرن بەتایبەتی منداڵان و گەنجان. بەڵام هەندێک کەس زۆر بە قورسی دەیگرن، و ٢٠% تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە چاودێری  نەخۆشخانە دەبێت.  

ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازی ناکات نێوان ڕەگەز و تەمەن و ناسنامە. گرنگی لەوەدایە ترس و دڵەڕاوکێ نەبێتە هۆی بەد جوڵانەوە لەگەڵ هاوڕیێان و دراوسێ و ئەندامەنی کۆمەڵگا. بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکە، بێدەنگی بشکێنە و هەواڵبدە ئەگەر گوێت لێیبوو خەڵکانی تر بەشێوەێکی ناشیاو مامەڵە ڵەگەڵ کەسانی کۆمەڵگا دەکەن  

وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنمایێکی داڕشت بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێگریبوون لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر، ئەو ڕێنماییانە خێوەتگاکانی پەنابەرانیش دەگڕیتەوە بۆ نموونە:

  • دانیشتووانی خێوەتگا ڕێگایان پێنادرێت بڕۆنە دەرەوەی خێوەتگا تەنها لە باری ناکاو دا نەبێت.
  • سەردانکردنی خێوەتگا قەدەغەیە، تەنها کەسانی ڕێگا پێدراو دەتوانن سەردانی خێوەتگا بکەن.
  • پێویستە قەڵەبالغی و کۆبونەوە دروست نەبێت، هاروەها لەکاتی دابەشکردنی یارمەتییەکان.
  • داخستنی قوتابخانەو سەنتەرەکانی کۆمەڵگا.

ئەمانەی ئاماژەمان پێکرد ڕێنمایی کاتین، پێویستە ڵەگەڵ کات ڕێنمایی نوێ دەربچێت کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕێژەی بوونی ڤایرۆسەکە. سەنتەر و بنکەکانی تەندرووستی هەمیشە کراوەن بۆ خزمەت کردن

پێویستە چی بکەم بۆ پاراستنی خۆم و کۆمەڵگاکەم

پێویستە هەموو کاتێک خۆت بپارێزیت، لە ڕێگای:

  • دەستەکانت بە بەردەوامی بشۆ بە ئاو و سابون یاخود بە پاککەرەوەی کحولی.
  • مەودای مەترێک نێوان خۆت و ئەو کەسانە بهێڵە کە دەکۆخن یاخود دەپژمن.
  • دەست لە دەم و لووت و چاوەکانت مەدە
  • لە کاتی کۆخێندا دەم و لووتە بە ماشکت یاخود کلێنکو داپۆشە، و یەکسەر کلێنکسەکە فڕێبدە نێو تەنەکەی خۆڵ
  • لە ماڵەوە بمێنەوەرە ئەگەر هەستت بە باشنەبوون کرد

شێرپەنجە چییە

شێرپەنجە نەخۆشییەكی تایبەتە لە دروست بوونی چەند خانەیەكی زۆر كە ناتواندرێت كۆنترۆڵ بكرێت و ئەو خانانانەش خانەی سروشتی نین و بە خێرایی زیاد دەكات و خانەكانی دیكە لەناو دەبات. شێرپەنجە بۆ هەموو ئەندامانی لەش دەبێت و جیاوازی لە نێوان تەمەنی مرۆڤەكان ناكات و ھەندێك جار منداڵ لە نێو سكی دایكی تووشی دەبێت و ناشزاندرێت مرۆڤ بە چ شێوازێك تووشی ئەم نەخۆشییە بووە, تەنھا ئەو كاتە نەبێت كە پشكینینی بۆ دەكرێت و یەكێك لە خانەكان دەردەكەوێ. نیشانەكانی شێرپەنجە: شێرپەنجە یان (سرطان) نەخۆشییەكی بێ دەنگە وھیچ نیشانەیەكی دیاری كراوی نییە بۆ ئەوەی بتواندرێت بناسرێتەوە كە مرۆڤەكە تووشی ئەم نەخۆشییە قورسە بووە, نیشانەكانی گشتین و ھاوشێوەی نیشانەی نەخۆشی دیكە كە مەترسییان لەسەر ژیانی مرۆڤ نییە, دەكرێت ھەندێك نیشانە دیاری بكرێت كە لەو مرۆڤانە بەدەردەكەون كە تووشی شێرپەنجە بوون • لەدەستدانی كێش • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش • ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت.​

زیانەکانی خواردنی گۆشت 1. نەخواردنی گۆشت دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی جەستە. 2. لە نەخواردن و دووركەوتنەوە لێی مەترسی نەخۆشی دڵ كەم دەبێتەوە. 3. نەخواردنی مەترسی توشبون كەم دەكاتەوە. 4. بەكتریای ریخۆڵە كەمدەبێتەوە ئەگەر گۆشت نەخورێت 6. كاتێك گۆشت ناخۆیت كەمتر هەست بە ئازاری ماسولكەكان دەكەیت.​

بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک تکایە پەیوەندی بکەن

mob: 09647701931713

X