ئاینی

زانیاری قوڵی ئاینی و ئاینزاکان و هەموو پەرتوکە ئاسمانییەکان و هاوشێوەکانیان و کولتور و شێوازی جێبەجیکردنی ئەرکەکانی سەرشانی هەر کەسێکی بڕوادار و هەموو کتێب و چاپەمەنییەکان و جۆرەها ئاینی نەبیستراو و دەگمەنی سەر رووی زەمین لەگەڵ ئێمەدا دەبینی و گوێبیستی دەبیت, لەگەڵ ساستانەدا ئارامتر دەبیت و هەگبەکەت زیاتر پڕ دەکەی لە زانست و زانیاری کۆن و نوێ.

Click Here
Previous
Next

بە خێربێن بۆ زانیاری دروستی ئاینی

میژووی ئاینەکان ئاماژەیە بۆ تۆماری بیر و ئەزموونە باوەڕیەکان کە مرۆڤ باوەری پێی ھەبووە لە سەردەمە پێشینەکاندا، وە ئەم تۆمارەش لە مێژووی ئاینەکان لەگەڵ داھێنانی نووسیندا دەست پێدەکات بە نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ واتا ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز لەوپەری رۆژھەڵات. بەڵام ماوەی پێش مێژووی ئاینەکان پەیوەستە بە لێکۆڵینەوەی بیروباوەڕە ئاینیەکانەوە کە پێش دەرکەوتنی تۆمارە نووسراوەکان دۆزراوەتەوە. ھەرچی خشتەی کاتی ئاینیشە ئەوە مێژوویەکی زنجیرەیی بەراوردی ئاینیە.

ھەرچی وشەی  “ئاین“یشە  وەرگێڕانێکی ڕوونی نەبوو لە زمانە نا ئەوروپیەکان تەنھا دوای داگیرکردن نەبێ.

مێژووی لێکۆڵینەوەی ئاینەکان

لێکۆڵینەوەی ئاینەکان لە سەدەی ١٩ ەوە لە ئەڵمانیا دەستی پێکرد لە قوتابخانەیەک بە ناوی Religionsgeschichtliche Schule کە قوتابخانەیەکی بیری بوو ٫ ئەمەش یەکەم ھەنگاوی ڕێکخراو بوو بۆ لێکۆڵینەوەی ئاینەکان وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی. وە ئەم قوتابخانەیە لە کاتێکدا دەرکەوت کە لێکۆڵینەوەی پەڕتووکی پیرۆز گەشەی بەخۆوە دەبینی لە ئەڵمانیا و شوێنەکانیتر.

 

کورتەباسێکی گشتی

سەدەی ١٩ زیادبوونێکی گەورەی بەخۆوە بینی لە  زانستی ڕۆشنبیری و ئاینەکانیتر٫وەھەروەھا بنیاتنانی بزووتنەوە ئاینیەکان و مێژووە کۆمەڵایەتیەکان. قوتابخانەی (مێژووی ئاینەکان) فراوان بوو بە لەبەرچاوگرتنی فرەجۆری ئاینی بەھۆی پەیوەستی بە حاڵەتە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانەوە بۆ کۆمەڵەکی دیاریکراو.

وە بەڵگەنەویستە کە ئاینە نموونەییەکان بە قۆناغەکانی گەشەسەندندا ڕۆیشتوون لە کۆمەڵگەی ئاساییەوە بۆ کۆمەڵگا ئاڵۆزەکان، بەتایبەت لە ھاوبەش دانانەوە بۆ یەکتاپەرستی وە لە پەرشوبڵاویەوە بۆ ڕێکخستن.

بنەماکان

کۆنترین بەڵگە دەربارەی باوەڕە ئاینیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ھەزار ساڵ و بەتایبەت لە چاخی بەردینی ناوەڕاست و خواروو, زانایانی شوێنەوارناسی ئاماژە بۆ شوێنە داپۆشراوە جیھانیە کۆنەکان دەکەن ھی مرۆڤە سەرەتاییەکان کە تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە 300000 ساڵ کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی ئاین لە زەمانێکی زووەوە. وە بەڵگەیەکیتریش ھەیە لەسەر پارچە شوێنەوارێکی ھێمایی کە ھی سەرەتاییە پێشینەکانن لە شوێنە مێژووییەکانی چاخی بەردینی ناوەڕئەفسر لە. لەگەڵ ئەوەی لێکدانەوەی ئەم پارچە شوێنەواریە کە بیروباوەڕی ئاینی بن بۆتە جێگای مشتومڕ بەڵام بەڵگەکانی زانایانی شوێنکەە بەشێوەیەکی گشتی زانایان ژمارەیەکی زۆری پارچەی شوێنەواریان لە چاخی بەردینی سەرووەوە دۆزیوەتەوە کە گوزارشت لە بیرونی.

لەسەدەی ١٩ دا چەند تیۆریایەکی جیاواز دەرکەوتن دەربارەی بنچینەی ئاینەکان دژی ئەو قسەوباسە کۆنانە کە دەیانووت مەبینەی. تیۆرزانی کۆن ادوارت برنت و تایلور و ھربت سبینسر تیۆری ڕۆحانیان دەرکرد لە کاتێکدا کە جۆن لۆبۆکی بایۆلئاراەزگیگ. لەم نێوەندەدا زانای ئاینی ماکس کۆلەر ئاینی وەکو چێژ لێکدایەوە, لە کۆتاییشدا زانای فۆلکلۆری ویلھام ماندرت بنچینەی ئاینەکانی گێڕایەوە بۆ لێکدانەوە ئەفسانەییەکان و ڕووداوە سرووشتیەکان. بەڵام ھەموو ئەم تیۆریانە ڕەخنەیان لێ گیراوە بەشێوەیەکی بەرفراوان و کۆ دەنگیەک لەسەر بنچینەی ئاینی نەدۆزراوەتەوە. 

شاناز خەڵکی باشووری کوردستانە و وەک دیزاینەرێکی جلوبەرگ، لە رێگای چنینی هێما و نەخشی جیاوازی سەر پۆشاکەکان، هەوڵی ئاشتکردنەوەی پێکهاتەکان دەدات. لە یەکێک لە کارەکانیدا، سەر شانێکی بە سێ هەزار مورو و وردەواڵەی کۆنی کوردیی دروستکردووە و تیایدا هێماکانی هەشت پێکهاتەی جیاوازی کوردستان و عێراقی نەخشاندووە. لە لێدوانێکیدا بۆ فرانس پرێس، شاناز رایگەیاندووە: "پلانم هەبوو کارەکەم وەک هێمایەکی پێکەوەژیان و ئاشتی بۆ قەشە فرانسیس بنێرم (سەروەری وڵاتی ڤاتیکان و سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان)". شاناز دەیەوێت لە رێگای کارەکانی نیشانی بدات، ژنانی کوردستان پێکەوە ژیانیان لەگەڵ هەموو ئاینەکان دەوێت چونکە بە بڕوای ئەو: "هەموویان خۆشەویستی دەگۆڕنەوە".

هەموو ئاینەکان یەکسان و چاکن ئەگەر ئەوانەی ئاینداری تێدا دەکەن رێزدار بن.. ~فریدریكی گەورە~ گەورەترین پاشای بروسیا بووە.
X